Kurdistan
"بەهۆی تەقینەوەی مینێک لە سنوری شارباژێر 500 دۆنم زەوی سووتاوە"
PeyamaKurd - "بەهۆی تەقینەوەی مینێک لە سنوری شارباژێر 500 دۆنم زەوی سووتاوە"
بە گوێرەی زانیارییەکان بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕووداوەکەی ڕاگرتووە.
ڕووداوەکە لە سنووری قەزای شارباژێر ڕوویداوە و هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە بۆ تەقینەوەی مینێک دەگەڕێتەوە.
زیانی ئاگرەکە بە 500 دۆنم زەوی خەمڵێندراوە.
ئەو زەوییانەی سووتاون پێکهاتوون لە داری سرووشتی، پووش و پاوان.