TR KU SO
FB X
Kurdistan

دوو لاوی کورد و لە پەیڕەوانی ئایینی یارسان سزای موحارەبەیان بەسەردا سەپێندرا

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 31 Mayıs 2026 02:38

PeyamaKurd - دوو لاوی کورد و لە پەیڕەوانی ئایینی یارسان سزای موحارەبەیان بەسەردا سەپێندرا
 

دوو لاوی کورد و لە پەیڕەوانی ئایینی یارسان بە ناوەکانی سەجاد وەیسی و شایان وەیسی کە ئامۆزای یەکترین، دوای چوار مانگ دەست بەسەرکران لە بەندیخانەی دێزڵئاوای کرماشان بە “موحارەبە” تۆمەتبار کران.
ئەم دوو ھاووڵاتییە مەترسی سەپاندنی سزای قورسی وەک سێدارەیان لەسەرە.

سەجاد برای مەیسەم وەیسی و موجتەبا وەیسی دوو چالاکی کولتووری ناسراوی کوردە کە لە داڵاهۆ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسداران كوژران.

دۆسیەی دادوەری سەجاد وەیسی ٣٠ ساڵە و شایان وەیسی بە تۆمەتی قورسی “موحارەبە” بۆ دادگای شۆڕشی کرماشان ناردراوە.
ئەم تۆمەتە ئەمنییە بەپێی سیناریۆسازی ناوەندە ئەمنییەکان و دانپێدانان لەژێر ئەشکەنجەدا، دژی ئەم دوو هاووڵاتییەی  پەیڕەوی ئایینی یارسان خراوەتە ڕوو و نیگەرانییەکی قووڵی لەناو بنەماڵەکەیاندا سەبارەت بە ئەگەری سەپاندنی سزای سێدارە بەسەریان دا درووست کردووە.

Paylas: