دیموکرات هەڕەشە لە ئێران دەکات
PeyamaKurd - دیموکرات هەڕەشە لە ئێران دەکات
کاوە بەهرامی بەرپرسی ناوەندی هێزی پێشمەرگەی کوردستان حزبی دیموکرات، بۆ دەنگی ئەمریکا
- حزبی دیموکرات قەد بەشێک نەبووە لە شەڕی نێوان ئەمەریکا و ئێران بەڵام ئەوان بەردەوام هێرشیان کردووەتە سەر ئێمە و بۆیە چیدیکە ئەم هیرشانە قبووڵ ناکەین و بە هەرشێوازێک کە بە گونجاوی بزانین بەرپرچیان دەدەینەوە وەکوو چۆن پێشتریش ئەم کارەمان کردووە."
- شەڕی ئێمە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی شەڕی مافی نەتەوەیی گەلی کوردە و جیاوازە لە شەڕی ئەمریکا لەگەڵ ئێران ووتی، "بۆ بەرپرچدانەوەی هێرشەکانی ئێران هەموو بژاردەکان لەوانە بژاردەی پێشمەرگانە لەسەر مێزن."
- هەتا ئێستا ئێمە وەکوو رێزێک بۆ داواکارییەکانی بەرپرسانی عێراقی، "بە مەرجێک کە ئێرانیش پابەند بێت، ئێمەش پابەندی ئەو رێککەوتنە بووین" بەڵام ئێران ئەو رێککەوتنەی خستووەتە ژێر پێ و ئێمەش چیدیکە ئەو داواکارییانە بۆ راگرتنی چالاکی سەربازی لەبەرچاوناگرین و ناتوانین ووڵامی ئەو داواکارییانە بۆ سنووردارکردنی چالاکییەکانمان بە ئەرینی بدەینەوە و کاری خۆمان دەکەین.