Kurdistan
دەست بەسەرکردنی چالاکێکی فەرهەنگی لە بۆکان
PeyamaKurd - دەست بەسەرکردنی چالاکێکی فەرهەنگی لە بۆکان
هاووڵاتییەکی تەمەن ٥٠ ساڵی خەڵکی بۆکان بە ناوی عەلی شوکری، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەست بەسەر و بۆ شاری ورمێ گوازرایەوە.
عەلی شوکری کە وەک چالاکێکی فەرهەنگی لە بۆکان ناسراوە، خاوەنی دووکانی گۆڕینی ڕۆنی ئۆتۆمبێلە.
هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بڕیاری یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر شوێنی کارەکەی و گرتوویانە، پاشان بە مەبەستی لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی شاری ورمێیان کردووە.
تا ئێستا هۆکاری دەست بەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم چالاکە فەرهەنگییە دیار نییە و چارەنووسی ناڕوونە.