دەست بەسەر كردنی دوو ھاووڵاتی كورد لە لایەن ھێزەكانی ئێران ەوە
PeyamaKurd - دەست بەسەر كردنی دوو ھاووڵاتی كورد لە لایەن ھێزەكانی ئێران ەوە
▪️کاتژمێر ١ی بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ١٩ی پووشپەڕی ١٤٠٥، هێزە چەکدارەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بەبێ نیشاندانی هیچ بڕیارێکی دادوەری هێرشیان کردە سەر ماڵی “ئەلیاس قاسمی” هاووڵاتی کورد و خەڵکی شاری “ئاجین” سەر بە شارستانی ئەسەدئاوا و دەسبەسەریان كرد.
بەپێی زانیارییەكان، هێزە حکوومەتییەکان لە کاتی هێرشی بەرەبەیانی ڕۆژی ڕابردوودا، لەبەر چاوی هاوژین و منداڵە بچووکەکانی تووندوتیژی جەستەیی زۆریان بەرامبەر ئەلیاس قاسمی بەکارهێناوە.
▪️ھەروەھا ڕۆژی شەممە ١٣ی پووشپەڕ، هێزە ئەمنییەکان کاتژمێر ٩ی بەیانی، ئارمان فەرەجی، خەڵكی گوندی نەسارەی سەرێ سەر بە دیواندەرە، لە کاتێک دا لە کێڵگەی کشتوکاڵییەکەی خۆی دا سەرقاڵی کار بووە، بەبێ نیشاندانی هیچ فەرمانێکی دادوەری و بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن ھێزە ئەمنییەكانەوە دەست بەسەر کراوە.
تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری سەرەکی دەست بەسەرکردن، تۆمەتەکان و شوێنی ڕاگرتنی ئەو ھاووڵاتییانە لە بەر دەست دا نییە.