TR KU SO
FB X
Kurdistan

سزای زیندان بۆ سێ گەنجی کوردی خەڵکی ئیلام

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 01 Haziran 2026 05:43

PeyamaKurd - سزای زیندان بۆ سێ گەنجی کوردی خەڵکی ئیلام
 

​سێ گەنجی کورد بە ناوەکانی «موحەممەدئەمین شەمس»، «ئەمیر ئەمرايی» و «کامیار ئەمرايی» کە خەڵکی دڕەشاری ئیلام و دانیشتووی کەرەجن، لەلایەن دادگای شۆڕشی کەرەج ەوە هەرکامەیان بە ۳ ساڵ و یەک مانگ (بە گشتی ۹ ساڵ و ۳ مانگ) زیندانی تەعزیری مەحکووم کران.

بە گوێرەی هەواڵەکان، ​ئەم سێ گەنجە کە لە ناڕەزایەتییەکانی بەفرانباری ۱۴۰۴ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەست بەسەر کرابوون، پاش تێپەڕبوونی ۱۴۳ رۆژ بەندکران لە زیندانی قزلحەساری کەرەج، بە تۆمەتی «کۆبوونەوە و پیلانگێڕی دژی ئەمنییەتی ووڵات» ئەم حوکمەیان بەسەردا سەپێندراوە.

 

Paylas: