Kurdistan
سەرۆكی حکوومەت پێشوازی لە ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی کرد
PeyamaKurd - سەرۆكی حکوومەت پێشوازی لە ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی کرد
چوارشەممە 3/11، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە سەلاحەددین بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان كرد.
لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەكە ئاڵوگۆڕ کرا.
هەردوولا جەختیان لە گرینگی هاوهەڵوێستی و یەکڕیزی هێز و لایەنە کوردستانییەکان لەپێناو پاراستنی ئاسایش و ئارامی هەرێمی کوردستان و سەقامگیری ناوچەکە کردەوە.
دووپاتیش کرایەوە کە هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە فاکتەرێکی ئارامی و ئاشتی دەبێت لە ناوچەکەدا.
لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، باس لە گرنگیی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرا.