Kurdistan
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد
PeyamaKurd - سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد
دووشەممە 15ی حوزەیرانی 2026 سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە عیرفان سدیق باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق كرد.
لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرا. هەروەها تیشک خرایەسەر پەیوەندی و هەماهەنگی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و تێپەڕاندنی كۆسپ و ئاستەنگەكان.
پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەریتانیا و هەورەها پڕۆسەی سیاسی ناوخۆی هەرێمی كوردستان تەوەری تری ئەو دیدارە بوون.