Kurdistan
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق کرد
PeyamaKurd - سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق کرد
دووشەممە 22ی 6ی 2026 مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئیلبرووس کوتراشیڤ باڵوێزی ڕووسیا لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا کە ماکسیم ڕۆبین کونسووڵی گشتی ڕووسیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، هەردوولا جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ڕووسیا کردەوە.
باڵیۆزی ڕووسیا ئاماژەی بەوە دا کە هەرێمی کوردستان، پێگەیەکی تایبەتی لەلای حکوومەت و سەرکردایەتی ڕووسیا هەیە و خواستی ووڵاتەکەی بۆ پێش بردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی.
دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی دۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو .