TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی بەدر کۆبووەوە

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 24 Mayıs 2026 05:40

PeyamaKurd - سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی بەدر کۆبووەوە

سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە درێژەی دیدارە فەرمییەکانی دا لە بەغدا، لەگەڵ ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی بەدر کۆبووەوە، لە دیدارەکەدا جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای ھاوبەشی ڕاستەقینە و دەستوور کرایەوە.

ئێوارەی شەممە ٢٣-٥-٢٠٢٦، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لەگەڵ ھادی عامری، ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی بەدر کۆبووەوە.

لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی دوایین پەرەسەندنەکانی پڕۆسەی سیاسی و دۆخی گشتی عێراق کرا، ھاوکات پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕاڵ تەوەرێکی سەرەکی گفتوگۆکان بوو.

ھەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەھێزکردنی ئاستی لەیەکتێگەیشتن، ھاوکاری و ھەماھەنگیی نێوان ھەرێمی کوردستان و ھێز و لایەنە سیاسییەکانی عێراق کردەوە، بە مەبەستی چارەسەرکردنی تەواوی کێشە ھەڵپەسێردراوەکان لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە دەستوور و جێبەجێکردنی پرەنسیپەکانی ھاوبەشیی ڕاستەقینە، ھاوسەنگی و سازان لە بەڕێوەبردنی وڵاتدا.

Paylas: