TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووەوە

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 10 Mayıs 2026 02:58

PeyamaKurd - سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووەوە

شەممە 5/9 ، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەی بۆ تورکیا، لە شاری ئیستانبووڵ، لەگەڵ هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەدا، بیروڕا لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی گشتی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.

لە بەشێکی دیکە گفتوگۆکان دا ، هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی فیدراڵ تاوتوێ کرا .

هەروەها جەخت لە گرینگی ئەنجام دانی پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان و بەستنەوەی ووڵاتانی کەندئاو و عێراق و هەرێمی کوردستان بە تورکیا و ئەورووپا لە ڕێگەی هێڵی ئاسنینەوە کرا .

Paylas: