TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ ژمارەیەک لە وەبەرهێنەران کۆبووەوە

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 29 Nisan 2026 03:01

PeyamaKurd - سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ ژمارەیەک لە وەبەرهێنەران کۆبووەوە

 سێشەممە 4/28 ، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ، لەگەڵ ژمارەیەک لە وەبەرهێنەرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

لە دەستپێکی کۆبوونەوەدا، سەرۆکی حکوومەت کورتەیەکی دەربارەی گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە خستەڕوو.

لە بارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی فیدراڵ ، سەرۆکی حکوومەت، هیوای خواست، کابینەی نوێ ببێتە مایەی هاتنەئارای سەردەمێکی نوێ لە ئاشتی و سەقامگیری لە عێراق و چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێم و حکوومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێزگرتن لە مافە دەستوورییەکان و قەوارەی فیدراڵی هەرێمی کوردستان.

سەرۆکی حکوومەت ئاماژەی بەوەش دا کە ئێمە هەر لە دوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانەوە، خوازیاربووین لە زووترین کات ، کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێم پێک بهێنرێت و هیوادارین چیتر ئەم بابەتە دوا نەکەوێت.

سەرۆکی حکوومەت سوپاسی وەبەرهێنەرانی کوردستان و کەرتی تایبەتیشی کرد کە ڕۆڵێکی زۆر گرینگیان لە پشتیوانی کردنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و پەرەپێدانی ئابووری و بزاڤی بازرگانی لە کوردستان هەبووە.

لە کۆتایی دا، چەندین ڕاسپاردە و پێشنیار بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگ و کێشەکانی پەیوەندیدار بە جمووجۆڵی ئابووری و بازرگانی خرانەڕوو و سەرۆکی حکوومەتیش ووڵامی سەرنج و تێبینی و پرسیاری ئامادەبووانی دایەوە.

Paylas: