TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەرۆکی حکوومەت و سەرۆکی لیژنەی کاروباری دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا دۆخی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 20 Mart 2026 04:43

PeyamaKurd - سەرۆکی حکوومەت و سەرۆکی لیژنەی کاروباری دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا دۆخی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد

سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی لیژنەی کاروباری دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، پێشھاتەکانی ئەم دواییەی کوردستان، عێراق و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستیان تاوتوێ کرد.

پێنجشەممە، ١٩ـی ئاداری ٢٠٢٦، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و برایان ماست، ئەندامی کۆنگرێس و سەرۆکی لیژنەی کاروباری دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا.

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، پێشهاتەکانی ئەم دوایی یەی هەرێمی کوردستان، عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی تاوتوێ کرد.

هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرینگی بەهێزترکردنی پەیوەندییەکان و پەرەپێدانی هاوکاری و هەماهەنگی دوولایەنە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان.

Paylas: