TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە پارێزگاری بەغدا کرد

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 18 Haziran 2026 02:30

PeyamaKurd - سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە پارێزگاری بەغدا کرد

چوارشەممە 6/17، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عەتوان ئەلعەتوانی، پارێزگاری بەغدا و شاندێکی یاوەری کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، جەخت لە پێویستی پەرەپێدانی هاوکاری و هەماهەنگی نێوان بەغدا و پارێزگەکانی دیکەی عێراق لەگەڵ هەرێمی کوردستان کرا لەپێناو باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزارییە گشتییەکان.
پارێزگاری بەغدا ستایشی ئاوەدانی و گەشەپێدانی هەمەلایەنی هەرێمی کوردستانى کرد و خواستی خۆی بۆ سوودوەرگرتن لە ئەزموونی سەرکەوتووی هەرێم نیشان دا.

سەرۆکی حکوومەت ئامادەیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ هەر هاوکارییەکی پێویست لەگەڵ بەغدا و پارێزگەکانی دیکەی عێراق دەربڕی.

17 حوزەیران 2026

Paylas: