TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە کونسووڵی گشتی تورکیا کرد

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 18 Mart 2026 07:05

PeyamaKurd - سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە کونسووڵی گشتی تورکیا کرد

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان مەسروور بارزانی پێشوازی لە ئەرمان تۆپچو کونسووڵی گشتی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کرد و لە دیدارەکەدا: جەخت لە کۆتایی هێنان بە شەر و گرژی و پاراستنی سەقامگیری و ئاشتی لە دەڤەرەکەدا کرایەوە.

سێشەممە 3/17، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان مەسروور بارزانی پێشوازی لە ئەرمان تۆپچو کونسووڵی گشتی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا و جەخت لە گرینگی بەرەوپێش بردنی پەیوەندییەکانی تورکیا و هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کرا.

هەروەها جەخت لە کۆتاییهێنان بە شەر و گرژی و پاراستنی سەقامگیری و ئاشتی لە دەڤەرەکەدا کرایەوە.

Paylas: