سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشداری لە پرسەی میری پێشووی قەتەردا کرد
PeyamaKurd - سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشداری لە پرسەی میری پێشووی قەتەردا کرد
دووشەممە 2026/7/13، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، شان بەشانی ژمارەیەک لە سەرکردە و بەرپرسانی باڵای ووڵاتانی ناوچەکە و جیهان لە دەوحەی پایتەختى قهتهر، بەشداری لە ڕێوڕەسمی پرسەی شێخ حەمەد بن خەلیفە ئال سانی، میری پێشووی دەوڵەتی قەتەردا کرد و لهلایهن شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری دەوڵەتی قەتەرهوه پێشوازی لێ كرا.
سهرۆك نێچیرڤان بارزانى بە ناوی خۆی و هەرێمی کوردستان ەوە، پرسە و سەرەخۆشی قووڵ و هاوسۆزی خۆی ئاراستەی میری دەوڵەتی قەتەر و بنەماڵەی فەرمانڕەوا و گەلی قەتەر کرد و هیواى خواست خوای مەزن گیانى کۆچ کردوو بە بەزەیی و میهرهبانی خۆی شاد بکات و ئارامى و دڵنهوایى بە هەمووان ببەخشێت.
لای خۆیەوە میری قەتەر سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد بۆ ئامادەبوون و بەشداریکردنی لە ڕێوڕەسمی پرسەکەدا، هەروەها هاوخهمی هەرێمی کوردستانی لەگەڵ دەوڵەتی قەتەردا بەرز نرخاند.