سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشداری لە ڕێوڕەسمی ماڵ ئاوایی کردنی ڕابەری پێشووى ئێران کرد
PeyamaKurd - سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشداری لە ڕێوڕەسمی ماڵ ئاوایی کردنی ڕابەری پێشووى ئێران کرد
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە تاران بەشداری لە ڕێوڕەسمی فەرمی ماڵئاوایی کردن لە ئایەتوڵڵا سەید عەلی خامەنەیی، ڕابەری باڵای پێشووی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد و لە دەفتەری سەرەخۆشی دا هاوسۆزی هەرێمی کوردستانی بۆ کۆچی دوایی ناوبراو دووپات کردەوە.
ئێوارەی ھەینی ٢٠٢٦/٧/٣، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، شانبەشانی ژمارەیەکی بەرچاوی سەرکردە و بەرپرسانی باڵای ووڵاتانی ناوچەکە و جیھان، لە تاران بەشداری لە ڕێوڕەسمی فەرمی ماڵ ئاوایی کردن لە ڕابەری باڵای پێشووی کۆماری ئیسلامی ئێران دا کرد.
بەڕێز سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە دەفتەری سەرەخۆشیدا وتەیەکی تۆمار کرد. تیایدا وێرای دووپاتکردنەوەی سەرەخۆشی و ھاوسۆزیی خۆی و ھەرێمی کوردستان بۆ کۆچی ڕابەری باڵای پێشوو ئایەتوڵڵا عوزما سەید عەلی خامەنەیی، تیشکی خستە سەر کاریگەری و ئەو میراتەی دوای خۆی لە کۆماری ئیسلامیی ئێران و جیھانی ئیسلامیدا جێی ھێشتووە.