TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیبى ئەهلى حەق کۆبووەوە

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 06 Mayıs 2026 05:08

PeyamaKurd - سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیبى ئەهلى حەق کۆبووەوە

لە بەغدا، سێشەممە 2026/5/5، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ قەیس ئه‌لخەزعەلی، ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیبى ئەهلى حەق کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، دۆخی سیاسی ووڵات، پرۆسەی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی فیدراڵی، دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه‌ و لێكه‌وته‌ و كاریگه‌رییه‌كانى به‌سه‌ر عێراقه‌وه‌، تاوتوێ کران.

هەردوولا جەختیان لە گرینگی لێكگه‌یشتنى هاوبه‌ش بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و بەردەوامیی هاوكاری نێوان هێزە سیاسییەکان کردەوە بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی ووڵات و ته‌واوى پێكهاته‌كانیدا.

Paylas: