سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، دهستخۆشی لە پاڵەوانی نێودەوڵەتی نامۆ فازڵ کرد
PeyamaKurd - سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، دهستخۆشی لە پاڵەوانی نێودەوڵەتی نامۆ فازڵ کرد
دووشەممە ٢٠٢٦/٥/٢٥، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پاڵەوانی نێودەوڵەتی و گەنجی بەتوانای کورد نامۆ فازڵ کرد کە ئەم دوایی یانە سەرکەوتنێکی گەورەی لە یاری "هونەرە جەنگییە تێکەڵاوەکان" (MMA)دا لە ئەمریکا بەدەست هێنابوو.
لە دیدارەکەدا، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە نزیکەوە دەستخۆشی و پیرۆزبایی یەکی گەرمی ئاراستەی نامۆ فازڵ کرد بۆ ئەو دەستکەوتە نێودەوڵەتییە باڵایە و پاڵپشتی خۆی بۆ گەنجان و وەرزشوانانی کوردستان دووپات کردەوه، هەروەها هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواست لە کاروانی وەرزشییدا.
لای خۆیەوە، پاڵەوانی نێودەوڵەتی نامۆ فازڵ، خۆشحاڵی خۆی بە پێشوازی و دیداری سەرۆک نێچیرڤان بارزانی دەربڕی و سوپاس و پێزانینی خۆی و وەرزشوانانی بۆ ئەو پاڵپشتی و هان دانە بەردەوامەی بهڕێزیان دووپات کردەوە.