سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لەگەڵ عەممار حەکیم کۆبووەوە
PeyamaKurd - سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لەگەڵ عەممار حەکیم کۆبووەوە
دووشەممە 2026/5/4، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە درێژەی دیدارەکانی دا لە بەغدا، لەگەڵ عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی کۆبووەوە.
سه‌ره‌تا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى دووباره پیرۆزبایى له حه‌كیم كرد بۆ سه‌ركه‌وتنى كۆنگره‌كه‌یان و هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى به سه‌رۆكى ڕه‌وتى حیكمه، هه‌روه‌ها پیرۆزبایى له سه‌ركردایه‌تی تازه‌یان كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن. لاى خۆیه‌وه حه‌كیم سوپاس و پێزانینى بۆ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى ده‌ربڕى.
لە کۆبوونەوەکەدا، هه‌روه‌ها بارودۆخی سیاسی عێراق و هەوڵەکان بۆ چەسپاندنی سەقامگیری تاوتوێ کران. هەردوولا جەختیان لە گرینگی دیالۆگی نیشتمانی و لێکگەیشتنی نێوان هێزە سیاسییەکان کردەوە وەک کلیلی چارەسەر بۆ هەموو کێشەکان، بە شێوەیەک کە یەکڕیزی و تەبایی لەنێوان پێکهاتەکاندا بپارێزرێت.
هەردوولا هاوڕابوون کە پێویستە حکوومەتی داهاتوو لەسەر بنەمای هاوبه‌شی ڕاستەقینە بێت و خزمەتگوزاری و باشترکردنی بژێوی هاووڵاتییان لە پێشینه‌ى کارەکانی دا بێت. لەمبارەیەوە،عەممار حەکیم پێزانینی خۆی بۆ ڕۆڵی هاوسەنگ و نیشتمانی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی دەربڕی لە نزیککردنەوەی لایەنەکان و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشەكان.
دۆخی ناوچەکە و گرینگی دوورخستنەوەی عێراق لە لێکەوتەکانی گرژییەکان، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو، کە تێیدا جەخت لە پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی ووڵات و سەروەری نیشتمانی کرایەوە.