TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی پەرلەمانی کەنەدا کرد

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 29 Haziran 2026 02:52

PeyamaKurd - سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی پەرلەمانی کەنەدا کرد

یەکشەممە 2026/6/28، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی گرووپی دۆستایەتی کەنەدی-کوردی لە پەرلەمانی کەنەدا کرد کە لە ئەحمەد حسێن، سه‌رۆکی لیژنه‌ی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان و زیاد ئەبۆلتەیف ئەندامی پەرلەمان، پێکهاتبوو.
لە دیدارێکدا کە ژمارەیەک لە ئەندامانی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە کەنەدا ئامادەی بوون، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ کەنەدا تاوتوێ کران و جەخت له‌ ڕۆڵی گرینگی ڕەوەندی کوردستانی بۆ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ که‌نه‌دا کرایەوە.

لای خۆیانەوە، شاندی میوان ستایشی دۆخی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی پێکهاتەکان و گرنگیی پاراستنی سەقامگیرییان لە هەرێمی کوردستان کرد، هەروەها پشتگیری که‌نه‌دایان بۆ گەلی کوردستان دووپات کردەوە.

دوایین پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی و ئەمنی ناوچەکە، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.

Paylas: