سەرۆکی ھەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ تۆم باراک و مەزڵووم عەبدی کۆبووه‌وه
PeyamaKurd - سەرۆکی ھەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ تۆم باراک و مەزڵووم عەبدی کۆبووه‌وه
سێشەممە 2026/6/16، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەیەکی هاوبەشى لەگه‌ڵ تۆم باراک، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا بۆ کاروباری عێراق و سووریا و مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ئه‌نجام دا.
لە کۆبوونەوەکەدا، دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە و دۆخى سووریا و هاوكاری كورد و دیمه‌شق تاوتوێ کران. نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا جەختی لە بەردەوامی پشتگیری ووڵاتەکەی بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیری و دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ کێشەکان له سووریا کردەوە.
لای خۆیەوە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی دووپاتی کردەوە کە گفتوگۆ و لێکگەیشتنی نێوان لایەنەکان و پاراستنى مافه‌كانى كورد و پێكهاته‌كان له سووریا ڕێگەیەی چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانه. هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه هه‌موو هاوكارى و پشتگیرییه‌كى هه‌رێمى كوردستانى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و پاراستنى ئاسایش و سه‌قامگیرى نیشان دا.
پەرەپێدانی هاوكارى و هەماهەنگی هاوبەش لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەکانی تیرۆر و هێنانەدی ئاسایش و ئارامییه‌كى جێگیر لە ناوچەکەدا، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.