TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی ئێران دۆخى ناوچه‌كه‌یان تاوتوێ کرد

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 25 Nisan 2026 02:56

PeyamaKurd - سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی ئێران دۆخى ناوچه‌كه‌یان تاوتوێ کرد

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەنجامدا و دۆخی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.

ئەمڕۆ ھەینی ٢٠٢٦/٤/٢٤، بەڕێزان نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلام ئێران، پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا.

لە پەیوەندییەکەدا، ھەردوولا بیروڕایان دەربارەی دوایین پێشھاتەکانی دۆخی ناوچەکە گۆڕییەوە، ھەروەھا جەختیان لە گرینگی پاراستنی ئارامی و سەقامگیری و ھاتنەدی ئاشتی لە ناوچەکەدا کردەوە.

پەیوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ عێراق و ھەرێمی کوردستان و چەند پرسێکی جێی بایەخی ھەردوولا، تەوەرێکی دیکەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیان بوو.

Paylas: