TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سکرتێری گشتی حیزبی موتەحێدوون کرد

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 22 Haziran 2026 00:34

PeyamaKurd - سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سکرتێری گشتی حیزبی موتەحێدوون کرد

یەکشەممە 21ی حوزەیرانی 2026 لە پیرمام سەرۆک مسعوود بارزانی پێشوازی لە ئوسامە نوجەیفی سکرتێری گشتی حیزبی موتەحێدوون و شاندێکی یاوەری کرد کە پێک هاتبوو لە ژمارەیەک کەسایەتی سیاسی عێراقی.

لەو دیدارەدا بارودۆخی سیاسی عێراق و کۆسپ و دەرفەتەکانی بەردەم پڕۆسەی سیاسی عێراق خرایە بەرباس و گفتوگۆ و هەروەها جەخت لە هەماهەنگی نێوان لایەنە سیاسییەکان بۆ تێپەڕاندن و چارەسەرکردنی کێشەکان کرایەوە.

Paylas: