TR KU SO
FB X
Kurdistan

شاندی پارتی لە بەغدا لەگەڵ موحەمەد شیاع سوودانی كۆبووەوە

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 02 Nisan 2026 03:50

PeyamaKurd - شاندی پارتی لە بەغدا لەگەڵ موحەمەد شیاع سوودانی كۆبووەوە

شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرۆكایەتی فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، دوای نیوەڕۆی چوارشەممە لەگەڵ موحەمەد شیاع سوودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق كۆبووەوە.

بەگوێرەی ڕاگەێندراوی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عێراق، لە كۆبوونەوەكەدا بارودۆخی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە بەگشتی تاوتوێ كراوە.

جەخت لە گرینگی پاراستنی هەماهەنگی و هاوكارییەكان لەنێوان سەرجەم هێزە سیاسی و نیشمانییەكانی كراوەتەوە بۆ یەک خستنی هەڵوێستەکان بەرامبەر هەموو ئاستەنگەکان بەتایبەت كە ئێستا ناوچەكە بەدۆخێكی هەستیاردا تێپەڕ دەبێت.

هەروەها جەخت لەوە كراوەتەوە كە پێویستە لەسەر سەرجەم پرسە سیاسی و دەستوورییەكان راوێژ لەنێوان لایەنە سیاسییەكاندا هەبێت بۆ ئەوەی رێككەوتن و كۆدەنگی درووست ببێت بەتایبەت لە پرسی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عێراقدا.

Paylas: