TR KU SO
FB X
Kurdistan

فراکسیۆنی پارتی بایکۆتی دانیشتنەکانی پەرلەمانی عێراقی ڕاگەیاند

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 19 Nisan 2026 03:49

PeyamaKurd - فراکسیۆنی پارتی بایکۆتی دانیشتنەکانی پەرلەمانی عێراقی ڕاگەیاند

فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بڕیاریدا بە بایکۆتکردنی دانیشتنەکانی پەرلەمان تا کاتێکی نادیار، ئەمەش دوای ئەوەی جەختیان کردەوە کە دەستوور و یاساکان پێشێل کراون و بنەماکانی ھاوبەشی و سازان پشتگوێ خراون.

ئەمڕۆ شەممە ١٨ی نیسانی ٢٠٢٦، فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا بڕیاری بایکۆتکردنی دانیشتنەکانی پەرلەمانی عێراقی ڕاگەیاند.

لە ڕاگەێندراوەکەدا ھاتووە، ئەم بڕیارە لەسەر ڕێنمایی و ڕاسپاردەی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان دراوە، ئەوەش وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر پێشێل کردنی دەستوور و یاساکان و فەرامۆش کردنی بنەما سەرەکییەکانی وەک ھاوبەشی، ھاوسەنگی و سازان لە پڕۆسەی سیاسیدا.

فراکسیۆنی پارتی جەختی کردەوە کە پاراستنی مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان و پاراستنی شەرعییەتی پڕۆسەی سیاسی لە سەرووی ھەموو بەرژەوەندییەکانەوەیە، بۆیە تا کاتێکی نادیار بایکۆتی دانیشتنەکان دەکەن و ڕێگە نادەن مافەکانی گەلی کوردستان پێشێل بکرێن.

Paylas: