Kurdistan
لاوێكی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سەقز دەست بەسەر كرا
PeyamaKurd - لاوێكی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سەقز دەست بەسەر كرا
ڕۆژی شەممە ٦ی پووشپەڕی ١٤٠٥، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "مێهران بەهرامی"، خەڵکی سەقز، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەست بەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، هێزە ئەمنییەکانی ئێران بەبێ ھیچ فەرمانێكی یاسایی چوونەتە شوێنی کاری ئەو هاووڵاتییە و دەست بەسەریان كردووە.
تا كاتی نووسینی ئەم ھەواڵە، هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەست بەسەرکردن، ئەو تۆمەتانەی کە خراوەتە پاڵ ئەو لاوە كوردە لە بەردەست دا نییە و لایەنە پەیوەندیدارەكان لە ووڵامدانەوە خۆیان دەبوێرن.