TR KU SO
FB X
Kurdistan

مووڵەتی ١٥ ڕۆژە دەدرێتە دوو بەندکراو لە بەنیدخانەی دیزڵئاوای کرماشان

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 20 Mart 2026 07:06

PeyamaKurd - مووڵەتی ١٥ ڕۆژە دەدرێتە دوو بەندکراو لە بەنیدخانەی دیزڵئاوای کرماشان

بەپێی هەواڵی ئەنجوومەنی هەماهەنگی سێنفی و فەرهەنگییانی ئێران، کیومەرس واعزی، مامۆستای خانەنشین کراوی خەڵکی سونقور کە بە ٥ ساڵ زیندانی تەعزیری سزا درابوو، لەگەڵ مێهدی باقری، زیندانییەکی دیکەی سیاسی، بە ڕەزامەندی دادوەری ئەو دۆسیەیە و بە دانانی بارمتە لە زیندانی دیزڵئاوای کرماشان مووڵەتی هاتنە دەر لە زیندانیان پێ درا.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ماوەی ١٥ ڕۆژ مۆڵەتیان پێ دراوە. ئەمە لە كاتێكدایە کە چالاکانی سێنفی و مەدەنی چەندین جار داوای ئازادکردنی زیندانییانی سیاسی و کۆتایی هێنان بە هەڵسوكەوتی ئەمنیەتی لەگەڵ مامۆستایان و چالاکوانان کردووە.

Paylas: