TR KU SO
FB X
Kurdistan

مەسروور بارزانی لەگەڵ حەیدەر عەبادی کۆبووەوە

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 24 Mayıs 2026 06:33

PeyamaKurd - مەسروور بارزانی لەگەڵ حەیدەر عەبادی کۆبووەوە

سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی ھاوپەیمانی نەسر، ھاوڕابوون لە سەر ئەوەی پێویستە حکوومەتی فیدراڵ، بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و یەکسان، خزمەتی گشت ھاووڵاتی و پێکھاتەکانی ووڵاتەکە بکات.

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، ٢٣ـی ئایاری ٢٠٢٦، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە بەغدا لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆکی ھاوپەیمانی نەسر کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا بیروڕا لە بارەی پرۆسەی سیاسی و دۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا، ھەردوولا ھاوڕابوون لەسەر ئەوەی پێویستە حکوومەتی فیدڕاڵ، بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و یەکسان، خزمەتی گشت ھاووڵاتی و پێکھاتەکانی ووڵاتەکە بکات.

لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان دا، تیشک خرایە سەر چاکسازییەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە کەرتە جۆراوجۆرەکاندا.

Paylas: