مەسروور بارزانی و فەرماندەی گشتی هێزەکانی هاوپەیمانان دۆخی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد
PeyamaKurd - مەسروور بارزانی و فەرماندەی گشتی هێزەکانی هاوپەیمانان دۆخی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد
مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێنجشەممە ٩ی نیسانی ٢٠٢٦، پێشوازی لە ژەنەڕاڵ کێڤن لامبێرت، فەرماندەی گشتی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا کرد.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی گشتی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە کرا، بەتایبەت هەوڵەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو هێرش و مەترسییانەی دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان.
سەرۆکی حکوومەت سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتیوانییە بەردەوامەکانی هێزەکانی هاوپەیمانان دووپات کردەوە و جەختی لە گرینگی هاوکاری نێوانیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی داعش کردەوە.
لای خۆیەوە، ژەنەڕاڵ کێڤن لامبێرت جەختی لە بەردەوامبوونی پشتیوانییەکانیان بۆ هێزی پێشمەرگە و هەرێمی کوردستان کردەوە، لەپێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییە ئەمنییەکان.