TR KU SO
FB X
Kurdistan

مەسروور بارزانی پیرۆزبایی لە عەلی زەیدی دەکات

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 15 Mayıs 2026 03:08

PeyamaKurd - مەسروور بارزانی پیرۆزبایی لە عەلی زەیدی دەکات

سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بەبۆنەی بەدەست ھێنانی متمانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق و کابینەکەی کرد.

پێنجشەممە ١٤ـی ئایاری ٢٠٢٦، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە پەیامێک دا ڕایگەیاند: پیرۆزباییەکی گەرم لە عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی فیدڕاڵ و کابینەکەی دەکەم بەبۆنەی بەدەست ھێنانی متمانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.

مەسروور بارزانی ھیوای خواست کە ئەم ھەنگاوە ببێتە دەستپێکی قۆناغێکی نوێ لە سەقامگیری و ئاشتی لە عێراق دا، ھەروەھا ببێتە مایەی چارەسەربوونی گشت کێشەکانی ووڵات، جێ بەجێ کردنی دەستوور و باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕاڵ.

Paylas: