نەوزاد شێخ کامیل : خزمەتگوزارییەکی دیکە بۆ فۆرمی ئەلیکترۆنی خۆراک کاراکرا
PeyamaKurd - نەوزاد شێخ کامیل : خزمەتگوزارییەکی دیکە بۆ فۆرمی ئەلیکترۆنی خۆراک کاراکرا
بەڕێوبەری گشتی لە وەزارەتی بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە خزمەتگوزارییەکی دیکەی فۆرمی ئەلیکترۆنی خۆراک زیادکرا، کە بریتییە لە کاراکردنی گواستنەوە لە بریکارێکەوە بۆ بریکارێکی دیکە.
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوبەری گشتی لە وەزارەتی بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند : " دووشەممە فەرمانگەی پلاندانان و بەدواداچوون ئاگاداریان کردینەوە لە بەغدا گواستنەوە لە بریکارێک بۆ بریکارێکی دیکە کاراکرا کە خزمەتگوزارییەکی دیکە لە فۆرمی ئەلیکترۆنی خۆراک زیادکرا."
نەوزاد شێخ کامیل ووتیشی : "گواستنەوە لە بریکارێکەوە بۆ بریکارێکی تری ھەمان شوێن دەبێ کارتی زانیاری ھەمان شوێنی ھەبێت، و گواستنەوە لە بریکارێکەوە بۆ بریکارێکی تری ناوچەیەکی تر پێویستە کارتی زانیاری ئەو ناوچەیەی ھەبێت کە دەیەوێ گواستنەوەی بۆ بکات."
ناوبراو ووتیشی : "دەمێکە خەڵک چاوەڕێی ئەو ھەنگاوە دەکەن و ئێستا ھاووڵاتیان دەتوانن سوودی لێ وەرگرن و گواستنەوە ئەنجام بدەن."