Kurdistan
هونەرمەندی دەنگخۆشی کورد، یەدۆڵڵا محەممەدی کۆچىدوایی کرد
هونەرمەندی دەنگخۆشی کورد، یەدۆڵڵا محەممەدی کۆچى دوایی کرد
سەرلەبەیانی پێنجشەممە ٧ی ڕەشەمە، یەدوڵڵا محەممەدی هونەرمەندی ناوداری کوردستان بەهۆی وەستانی دڵ لە تەمەنی ٦٧ ساڵیدا لە شاری سنە کۆچی دوایی کرد.
هونەرمەند یەدۆڵڵا محەممەدی، لە سنە لەدایک بووە و لە تەمەنی هونەری خۆی دا دەیان ئاواز و گۆرانی ناوازەی تۆمار کردووە.