TR KU SO
FB X
Kurdistan

ووتەبێژی حکوومەت : بەرهەمهێنانی نەوت لە چەند کێڵگەیەک دەستی پێکردووەتەوە

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 25 Haziran 2026 04:10

PeyamaKurd - ووتەبێژی حکوومەت : بەرهەمهێنانی نەوت لە چەند کێڵگەیەک دەستی پێکردووەتەوە
 

پێشەوا هەورامانی، ووتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەێندراوێکدا نوێترین زانیاری لەسەر دەست پێکردنەوەی کارەکانی کۆمپانیا نەوتییەکان خستەڕوو:

 کۆمپانیای (ئێچ کەی ئێن) بەبڕی 7000 بەرمیلی ڕۆژانە دەستی بە بەرهەمهێنان کردووەتەوە.
 یەکشەممەی داهاتوو، کۆمپانیای (ئێچ کەی ئێن) لە کێڵگەی ئەترووش دەست بە بەرهەمهێنان دەکاتەوە.
 لە شێخان، کۆمپانیای (گۆڵف کیستۆن) دەستی بە پرۆسەی بەرهەمهێنان کردووە.
 ڕۆژی هەینی، کۆمپانیای (دی ئێن ئۆ) لە کێڵگەکانی تاوکێ و فیش خابوور دەست بەکار دەبێتەوە.
 کۆمپانیای (هەنت ئۆیڵ) لە ڕێکەوتی 8ی تەمووز دەست بە بەرهەمهێنان دەکاتەوە.
 ووتەبێژی حکوومەت ڕایگەیاند کە هۆکاری دواکەوتنی بەشێک لە کۆمپانیاکان بۆ چاککردنەوەی ئەو زیانانە دەگەڕێتەوە کە لە هێرشەکانی ڕابردوودا بەر کێڵگەکان کەوتبوون.
 

Paylas: