TR KU SO
FB X
Kurdistan

ووریشە مورادی لە مافی پەیوەندی تەلەفۆنی بێ بەش کرا

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 28 Mayıs 2026 03:06

PeyamaKurd - ووریشە مورادی لە مافی پەیوەندی تەلەفۆنی بێ بەش کرا
 

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری "هێرانا"، ووریشە مورادی، بەندکراوی سیاسی کورد کە لە زیندانی ئێڤین بەند کراوە، وەک سزایەک لە مافی دەست ڕاگەیشتن بە تەلەفۆنی زیندان بێبەش کراوە.

هێرانا لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە نووسیویەتی، ئەم سنووردارکردنە دوای ئەوە بەسەریدا سەپێندراوە کە ناوبراو لە حەوشەی زیندان دا، لە دژی جێ بەجێ کردنی حوکمەکانی سێدارە درووشمی ناڕەزایەتی بەرز کردووەتەوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ووریشە مورادی پێشتریش لە چاوپێککەوتن لەگەڵ بنەماڵە و پارێزەرەکانی بێ بەش کرابوو و ئەم قەدەغەکارییە تا ئێستاش بەردەوامە.
 

Paylas: