TR KU SO
FB X
Kurdistan

وەزارەتی بازرگانی : جووڵەی بازاڕ ئاسایی یە و ڕێگری لە قۆرخکاری دەکرێت

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 10 Nisan 2026 04:01

PeyamaKurd - وەزارەتی بازرگانی : جووڵەی بازاڕ ئاسایی یە و ڕێگری لە قۆرخکاری دەکرێت

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ھەرێمی کوردستان دڵنیایی دەداتە ھاووڵاتییان کە سەرباری ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە، پرۆسەی ھاوردەکردنی کاڵا و پێداویستییەکان بەردەوامە و ڕێکاری یاسایی تووند بەرامبەر ئەو بازرگانانە دەگیرێتەبەر کە نرخی کەلوپەل بەبێ پاساو بەرز دەکەنەوە.

سەروەر ھاواری، بریکاری وەزارەتی بازرگانی، ڕایگه‌یاند، کە جووڵەی بازرگانی لە دەروازە سنوورییەکانەوە بە شێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەدەچێت و ھەموو جۆرە کاڵایەک لە بازاڕەکاندا بەردەستە. ئاماژەی بەوەش کرد کە لیژنەکانی چاودێری بەردەوام لە بەدواداچووندان بۆ ڕێگریگرتن لە ھەر ھەوڵێکی قۆرخکاری، و جەختی کردەوە کە چەندین شوێن بەھۆی گرانفرۆشییەوە سزای یاسایی دراون.

سەبارەت بە گرانبوونی بەشێک لە کەل وپەلەکان، بریکاری وەزارەت ڕوونی کردەوە کە ئەو گۆڕانکارییە زیاتر پەیوەندی بە ناجێگیری نرخی دۆلار و کێشەی وەرگرتنی دراوی بیانی بە نرخی فەرمی لەلایەن بازرگانانەوە ھەیە، نەک کەمی کاڵا. ھەر بۆیە، لیژنەکان ووردبینی لە مانیفێستی کاڵاکاندا دەکەن تا دڵنیابنەوە کە بەرزکردنەوەی نرخەکان بەبێ ھۆکار و بۆ مەبەستی قۆرخکاری بەکارنەھێندراوە.

Paylas: