TR KU SO
FB X
Kurdistan

وەزارەتی شارەوانی : پڕۆسەی دابەش کردنی زەوی خێراتر دەکرێت

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 21 Nisan 2026 03:00

PeyamaKurd - وەزارەتی شارەوانی : پڕۆسەی دابەش کردنی زەوی خێراتر دەکرێت

بەڕێوبەری یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تا ئێستا نزیکەی ١٠٠ هەزار مووچەخۆر زەوییان وەرگرتووە و ڕێکارەکان بۆ سوودمەندبوونی زۆرترین ژمارەی فەرمانبەران لەمساڵ دا چڕ کراونەتەوە.

سەربەست مەولود، بەڕێوبەری یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، لە لێدوانێکی تایبەتدا ڕایگەیاند : "لە هەرێمی کوردستان ٥٠٠ هەزار مووچەخۆر ڕەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیرانیان بۆ وەرگرتنی زەوی هەیە و پڕۆسەی ووردبینی بۆ زۆربەیان تەواو بووە، بۆیە ناوەکان ڕەوانەی شارەوانییەکان کراون تا دەست بە دابەشکردنی زەوی بکرێت."

سەبارەت بە ئاستەنگەکانی بەردەم پڕۆسەکە، ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە پڕۆسەکە کاتی پێویستە چوونکە پەیوەستە بە وەزارەتەکانی دارایی، کشتوکاڵ و فەرمانگەکانی تاپۆ بۆ ئامادەکردنی زەوییەکان، بەڵام جەختی کردەوە کە وەزارەتی شارەوانی لەگەڵ سەرجەم یەکە ئیدارییەکان کۆبووەتەوە بۆ ئەوەی پڕۆسەکە خێراتر بکرێت و هەر گرفتێک لە هەر شوێنێک هەبێت بە زووترین کات چارەسەر بکرێت.

لە لایەکی ترەوە، سەربەست مەولوود باسی لە فەرمانبەرانی گرێبەست کرد و ڕایگەیاند، "بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران فەرمانبەرانی گرێبەستیش زەوی وەردەگرن، لە ئێستاش دا داوا لە وەزارەتەکان کراوە لیستی ناوەکانیان ڕەوانە بکەن بۆ ئەوەی دوای ووردبینی، بە زووترین کات دەست بە دابەش کردنی زەوی بەسەر ئەوانیش دا بکرێت."

Paylas: