TR KU SO
FB X
Kurdistan

پارتی و یەکیتی لە هەولێر کۆبوونەوە و جەختیان لە پاراستنی سەقامگیری و پاڵپشتیکردنی حکوومەت کردەوە

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 07 Nisan 2026 04:23

PeyamaKurd - پارتی و یەکیتی لە هەولێر کۆبوونەوە و جەختیان لە پاراستنی سەقامگیری و پاڵپشتیکردنی حکوومەت کردەوە

بەرپرسی لقی دووی پارتی، پێشوازی لە بەرپرسی مەڵبەندی ٣ی یەکیتی کرد لە میانەی دیدارەکەدا جەخت لە پاراستنی سەقامگیری هەولێر و پاڵپشتی کردنی حکوومەت کرایەوە، وێڕای لێک تێگەیشتن بۆ کاری هاوبەش هەردوولا هێرشە تیرۆرستیەکانی سەر هەولێریان ئیدانە کرد.

دووشەممە ٦ـ٤ـ٢٠٢٦، د.زانا مەلا خالید، بەرپرسی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئامادەبوونی ھەڤاڵانی دەستەی کارگێڕی لق، پێشوازی کرد لە ڕێباز بێرکۆتی، ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسی مەڵبەندی سێی ھەولێری یەکیتی نیشتیمانی کوردستان و ھەڤاڵانی مەڵبەند.

بەرپرسی لقی ٢ی پارتی بەگەرمی بەخێرھاتنی کردن و ڕایگەیاند، ئەو سەردانەتان بەرز دەنرخێنین، جەختی کردەوە کە لەو قۆناغە ھەستیارەدا پێویستە بەیەکەوەبین لەپێناو ڕووبەڕووبوونەوەی ھەڕەشە و ئاستەنگەکان و بەیەکەوە پشتگیری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و دامەزراوە شەرعیەکانی و پاراستنی دەستکەوتەکان و سەقامگیری و ئاسایشی کوردستان و ھەولێر و خزمەت کردنی خەڵک کە ئاوات و ستراتیژی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە خزمەتی خەڵک لە پێشینەی ھەر کارێکی تر بێت و ھیوامان وایە ئەوە ئاواتی ھەردوولامان بێت وەک یەک تیمی ھاوبەشی حوکمڕانی.

بەرپرسی مەڵبەندی ٣ی یەکیتی دووپاتی لە پەیوەندی بەردەوام و بەیەکەوە کارکردن کردەوە لەپێناو پاراستنی سەروەری و ئەمن و ئاسایشی کوردستان و خزمەتکردنی خەڵک، ھەروەھا جەختی کردەوە کە ئەرکی ھەردوولامانە پاڵپشت و ھاوکاری حکوومەت و دامەزراوە فەرمیەکان بین کە بەرھەمی خەباتی ھەموومانە.

لە کۆتایی دا ھەردوولا جەختیان لە قۆناغێکی نوێی پەیوەندی و کارکردنی بەیەکەوەیی کردەوە بۆ زیاتر خزمەت کردنی کوردستان و خەڵکەکەی.

Paylas: