پارێزەری دادگا و چالاكوانی مافەكانی مرۆڤی خەڵكی مەریوان، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی سزادانەکەی بۆ زیندانی ناوەندی سنە گواسترایەوە
PeyamaKurd - پارێزەری دادگا و چالاكوانی مافەكانی مرۆڤی خەڵكی مەریوان، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی سزادانەکەی بۆ زیندانی ناوەندی سنە گواسترایەوە
گوڵاڵە وەتەندووست، بەمەبەستی جێبەجێ کردنی سزای زیندانییەكەی بۆ زیندانی ناوەندی سنە گوازرایەوە
ڕۆژی شەممە ١٢ی گوڵانی ١٤٠٥، گوڵاڵە وەتەندووست، پارێزەری دادگا و چالاكوانی مافەكانی مرۆڤی خەڵكی مەریوان، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی سزادانەکەی بۆ زیندانی ناوەندی سنە گواستراوەتەوە و جێبەجێ کردنی سزای زیندانییەکەی دەستی پێکردووە.
دۆسیەی دادوەری ئەم پارێزەرە دوای ئەوە پێکهێندرا کە ئەرکی پارێزگاری ژمارەیەک لە دەست بەسەرکراوانی خۆپێشاندانە سەرانسەرییەکانی پاییزی ١٤٠١ی گرتبووە ئەستۆ. دادگای شۆڕشی سنە، ناوبراوی بە تۆمەتەکانی “پڕوپاگەندە دژی ڕژێم” و “پێکهێنانی گرووپ” بە شەش ساڵ و حەوت مانگ و بیست ڕۆژ زیندانی تەعزیری سزادرابوو