TR KU SO
FB X
Kurdistan

پشتڕاست کردنەوەی سزای سێدارەی پەخشان عەزیزی

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 23 Mayıs 2026 05:46

PeyamaKurd - پشتڕاست کردنەوەی سزای سێدارەی پەخشان عەزیزی
 

​سزای سێدارەی پەخشان عەزیزی، بەندکراوی سیاسی کوردی خەڵکی مەھاباد، دوای ڕەت کردنەوەی داواکاری پێداچوونەوەی دۆسیەکەی، چووەتە قۆناغی جێ بەجێ کردنەوە و ژیانی لە مەترسییەکی جیددی دایە.

​ناوبراو کە لە ساڵی ٢٠٢٣ەوە دەست بەسەر کراوە، بۆ ماوەی چەندین مانگ لە ژووری تاکەکەسی دا ڕاگیراوە و لە بەشێکی سەرەکیی پرۆسەی دادگایی کردنەکەشی دا، لە مافی دەست ڕاگەیشتن بە پارێزەر بێ بەش بووە. تۆمەتی "بەغی" (یاخی بوونی چەکداری) دراوەتە پاڵ ئەم بەندکراوە؛ تۆمەتێک کە لە ساڵانی ڕابردوودا بەردەوام بۆ دەرکردنی سزای قورس دژی چالاکوانانی سیاسی بەکار هاتووە.

​لەم دۆخە هەستیارەدا، بێدەنگی بەرامبەر بەم سزایە، واتای ئاسایی کردنەوەی سێدارە و نادادپەروەرییە.

پێویستە دەنگی پەخشان عەزیزی بین و لە ڕێگەی فشاری ڕای گشتی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤەوە، داوای ڕاگرتنی دەست بەجێ و هەڵوەشاندنەوەی ئەم سزایه بکرێت.
 

Paylas: