TR KU SO
FB X
Kurdistan

پڕۆژەی فریاگوزاری ئاوی خێرای هەولێر بەرەو تەواوبوونە

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 27 Nisan 2026 01:47

PeyamaKurd - پڕۆژەی فریاگوزاری ئاوی خێرای هەولێر بەرەو تەواوبوونە

بەڕێوبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان ووتی "بە تەواوبوونی 100%ی وێستگەی پڕۆژەی فریاگوزاری خێرا هەولێر بەرەو سەقامگیریی ئاو هەنگاوێکی مەزن دەنێت، بۆیە مژدەی کۆتایی هاتنی کارەکانی وێستگەی سەرەکیپڕۆژەی فریاگوزاری خێرای ئاوی هەولێری ڕادەگەێنین." 

ئەندازیار ئاری ئەحمەد، بەڕێوبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان ، موژدەی کۆتایی هاتنی کارەکانی وێستگەی سەرەکی پڕۆژەی فریاگوزاری خێرای ئاوی هەولێری ڕاگەیاند کە بە ڕێژەی 100% کارەکانی جێ بەجێ کراون و ووتی "ئەم پڕۆژە ستراتیژییە وەک وەرچەرخانێکی گرینگ لە دابین کردنی ئاوی خاوێن بۆ پایتەخت هەژمار دەکرێت، بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیک بەتەواوی بکەوێتە خزمەت هاووڵاتییانەوە." 

ئەندازیار ئاری ئەحمەد ووتیشی "کارەکانی پڕۆژەکە گەیشتوونەتە قۆناغی کۆتایی و تا ئێستا 85%ی کۆی گشتی ئەرکەکان بە سەرکەوتوویی ئەنجام دراون، ئەم هەنگاوە تەنیا درووست کردنی وێستگەیەکی ئاسایی نییە، بەڵکوو کارێکی ژێرخانی گەورەیە کە بریتییە لە بەستنەوەی هەر سێ وێستگەی فریاگوزاری ئاو بە تۆڕە سەرەکییەکانی ناو شاری هەولێرەوە، ئەمەش گەرەنتی گەیشتنی ئاو بە ڕێژەیەکی جێگیر بۆ گەڕەکەکان دەکات." 

دەشڵێت "ئەم پڕۆژەیە کە لە 25ی نیسانی 2026 وەک وادەی کۆتایی هاتنی قۆناغەکان ئاماژەی پێ دراوە، کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی لەسەر ژیانی هەموو دانیشتووانی شارەکە دەبێت، لەڕێگەی بەستنەوەی هێڵە سەرەکییەکان بە تۆڕەکانی ناو شار، کێشەی کەم ئاوی لە زۆربەی ناوچەکان بەیەکجاری چارەسەر دەبێت و دۆخی دابەش کردنی ئاو دەچێتە قۆناغێکی نوێ و پێشکەوتووەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی کۆتایی هێنان بەو گرفتانەی لە ساڵانی ڕابردوو لە وەرزی گەرما ڕووبەڕووی هاووڵاتییان دەبووەوە." 

Paylas: