TR KU SO
FB X
Kurdistan

پەیامێک لە سەرۆک بارزانی یەوە

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 16 Mart 2026 04:33

PeyamaKurd - پەیامێک لە سەرۆک بارزانی یەوە

سەرۆک بارزانی داوا لە هەر حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات پێکەوە کۆببنەوە بۆ ئەوەی چارەسەری کێشە و گرفتەکان بکەن و بگەنە ڕێککەوتن.

دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

لەو کاتەی دا کە شەڕ و ئاڵۆزییەکی زۆر لە ناوچەکەماندا هەیە، عێراق لەژێر هەڕەشەی قەیرانی جۆراوجۆر دایە و جیاوازی لە بۆچوونی سیاسیی لایەنەکانیش پەرەی سەندووە.

داوا لە حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەم پێکەوە کۆببنەوە بۆ ئەوەی چارەسەری کێشە و گرفتەکان بکەن و بگەنە ڕێککەوتن و ڕێگەش لەو خەڵکە هەلپەرستە بگیرێت کە بەنیازن قەیران و کێشەکان قووڵتر بکەنەوە.

 

مسعود بارزانی

16ی ئاداری 2026

Paylas: