چالاکێکی بواری ژنان بۆ جێبەجێ کردنی حوکمەکەی بۆ بەندیخانە گوازرایەوە
PeyamaKurd - چالاکێکی بواری ژنان بۆ جێبەجێ کردنی حوکمەکەی بۆ بەندیخانە گوازرایەوە
بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، سوهەیلا مەتاعی، چالاکی بواری ژنان و لە دەست بەسەرکراوانی ڕۆژی جیهانی ژن و ڕاپەڕینی ژینا، ڕۆژی شەممە، ٢٣ی جۆزەردان، بۆ جێ بەجێ کردنی ماوەی زیندانەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی سنە کرا.
سوهەیلا مەتاعی پاش بانگهێشتی بۆ یەکەی جێ بەجێ کردنی حوکمەکان، بۆ "کانوونی ئیسلاح و تەربییەت" لە شاری سنە ڕاگوێزراوە.
ئەم چالاکە، پێشتر بە تۆمەتی "بانگەشە لە دژی کۆماری ئیسلامی و بڵاوکردنەوەی لە ڕاگەیاندنەکانی دەرەوەی ووڵات" بە ٦ مانگ زیندانی تەعزیری و ٣ ساڵ زیندانی هەڵپسێردراو لەلایەن دادگای کەیفەری دێولان مەحکووم کرابوو.
ناوبراو کە پێشتر لەلایەن لقی ١٠٢ دادگای دێگولان بە ٣ مانگ زیندانی تەعزیری و ٣ ساڵ زیندانی هەڵپسێردراو مەحکووم کرابوو، لە ڕەوتی دادگایی کردنی دا مافی بەرگری کردن لە خۆی یان تانەلێدان لە دۆسیەکەی نەبووە.