TR KU SO
FB X
Kurdistan

ڕاگەیاندنی هاوپەیمانی هێزە سیاسییەکان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات

📅 28 Şubat 2026 10:00
پەیامی کورد   ...  ڕاگەیاندنی هاوپەیمانی هێزە سیاسییەکان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات 

ئامانجی هاوپەیمانی هێزە سیاسییەکان لە کوردستانی ئێران، بەدەستهێنانی مافەکانی کوردە لە چوارچێوەی جوگرافیایەکی لامەرکەزی و دێموکراتیکی ئێران دا

ڕاگەیاندنی هاوپەیمانی هێزە سیاسییەکان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات " ئێران " دا لەگەڵ شەپۆلێکی گەورەی پشتیوانی جەماوەری، بزووتنەوە سیاسییەکان و کەسایەتییەکان لە پەیوەندی لەگەڵ ئەم هاوپشتییە بەرەوڕوو بووەوە. لە لایەکی دیکەوە کۆماری ئیسلامی و ژمارەیەک لە هاوبیرەکانیان، بە بۆچوونی خۆیان، ئەم دەرفەتەیان قۆستەوە بۆ ئەوەی ئەم هاوپەیمانییە بە "جیاخوازی" ناوزەد بکەن و پشتیوانی خۆیان بۆی فراوانتر بکەن.

هەروەها ڕاگەیاندنی پشتیوانی و یەک دەنگی لە ئازەربایجان تا بەلووچستان، لە ئەهوازەوە بۆ تورکمەن سەحرا و گیلان بۆ هەڵوێستەکانی ئەم هاوپەیمانییە نیشانی دا کە سەردەمی کۆن و بەردەوام بە ناوی چەسپاندن بۆ سەرکوتکردنی داواکارییە ڕەوا و دیموکراسیەکان کۆتایی هاتووە.

وێڕای سوپاس و پێزانینی هەموو ئەو ئازیزانە کە پاڵپشتی ئەو هاوپەیمانی و هاوپشتییە بوون، جارێکی دیکە ڕایدەگەێنین کە ئەم هاوپەیمانییە بە دوای دابەش بوونی ئێران دا نەبووە و بە دوای دابەش بوونی ئێران دا نییە، بەڵکوو بە دوای بەدەستهێنانی مافەکانی گەلی کورد لە چوارچێوەی جوگرافیایەکی لامەرکەزی و دێموکراتیکی ئێران دایە.

هاوپەیمانی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران

8ی ئێسفەند 1404 (27/2/2026)

Paylas: