ڕاگەیەندراوێك لە حیزبە کوردستانییەکان ەوە
PeyamaKurd - ڕاگەیەندراوێك لە حیزبە کوردستانییەکان ەوە
لە ٣٤ـەمین ساڵیادی یەکەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دا، حزبە کوردستانییەکان لە ڕاگەێندراوێکی هاوبەش دا داوایان لە سەرجەم هێزە سیاسییەکان و فراکسیۆنەکان کرد کە بە ئەرکی نیشتمانی و یاسایی خۆیان هەڵبستن و هەوڵی جیددی بدەن بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان، بە ئامانجی پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان لەو مەترسییانەی ڕووبەڕووی دەبنەوە.
دەقی ڕاگەێندراوەکەی حزبە کوردستانییەکان.
سێشەممە ١٩-٥ بیرەوەری (٣٤) ساڵەی یەکەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانە، ئەو دامەزراوەیەی کە یەکەم جار بوو خەڵکی کوردستان ببێتە خاوەنی لە مێژووی خەباتی شۆڕشگێری و سیاسی و دیموکراتیدا، بەرهەمی خوێنی شەهیدان و مەینەتییەکانی میللەتەکەمانە، هەر بەم بۆنەیەوە داوا لە ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان و فراکسیۆن و هێز و لایەنە سیاسیەکان دەکەین، بە ئەرکی نیشتیمانی و یاسایی خۆیان هەڵبستن و پێکەوە هەوڵی جیددی بدەن بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان، بۆ ئەوەی قەوارەکەمان لە مەترسییەکانی دوور بخەینەوە.
پارتی ڕەنجدەرانی کوردستان
یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK
بزوتنەوەی سۆسیالستی کوردستان
حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
هاوپەیمانی دەنگی نیشتیمانی
پارتی نەتەوەیی کوردستان
حیزبی ڕزگاری کوردستان
بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی
کوردستان
بزووتنەوەی ئاشتی خوازانی کوردستان
بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان
حیزبی پێشکەوتن خوازی دیموکراتی کوردستان
پارتی پارێزگارانی کوردستان
پارتی بونیادی دیموکراتی کوردستان
پارتی چاکسازی نیشتیمانی
سەرکەوتن هەر بۆ کوردستان
١٩ / ٥ / ٢٠٢٦