ڕاگەێندراوێک لە فەرمانگەی میدیا و زانیاری بۆ سەرجەم دەزگاکانی ڕاگەیاندن
PeyamaKurd - ڕاگەێندراوێک لە فەرمانگەی میدیا و زانیاری بۆ سەرجەم دەزگاکانی ڕاگەیاندن
فەرمانگەی میدیا و زانیاری بۆ سەرجەم دەزگاکانی ڕاگەیاندن، راگەیاندراوێکی راگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتیی:
بەهۆی ئەو بارودۆخە ئەمنی و هەستیارەی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە پێیدا تێپەڕ دەبێت و لەپێناو پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی و سەقامگیری هەرێم، فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئەم ڕێنمایی و هۆشدارییە کۆتایی یانە ئاراستەی سەرجەم دەزگاکانی ڕاگەیاندن (ناوخۆیی و بیانی) دەکات:
یەکەم: بڵاوکردنەوەی هەر جۆرە زانیاری و نهێنییەکی سەربازی کە خزمەت بە نەیارانی کوردستان بکات و زیان بە ئاسایشی هەرێم بگەێنێت، بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە.
دووەم: وێنەگرتن یان بڵاوکردنەوەی دیمەنی تێکشاندنی درۆنەکان لە ئاسمان دا یان پیشاندانی پاشماوەکانیان قەدەغەیە، چوونکە زانیاری تەکنیکی و مەیدانی هەستیار دەدات بە دوژمن.
سێیەم: دەرخستنی شوێنە بەئامانج گیراوەکان یان وێنەگرتنی دامەزراوە سیادی و ئەمنییەکان دەست بەجێ دوای ڕووداوەکان قەدەغەیە.
چوارەم: هۆشداری دەدەین کە هەر دەزگایەکی ڕاگەیاندن پابەندی ئەم ڕێنمایی یانە نەبێت یان بە شێوازێکی ناپیشەیی ڕووماڵی هەواڵەکانی شەڕ و پەلامارەکان بکات، دەست بەجێ لە لایەن دژەتیرۆری کوردستانـەوە ڕووبەڕووی لێپیچینەوە و سزای یاسایی دەبێتەوە.
پێنجەم: بەرامبەر سەرپێچیکاران، ڕێکاری یاسایی و کارگێڕی تووند دەگیرێتە بەر، کە دەگاتە کشانەوەی مووڵەتی کارکردن یان داخستنی هەمیشەیی، بەپێی ڕاگەێندراوی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێم لە ١٣ی ئاداری ٢٠٢٦.
داوا لە سەرجەم میدیاکاران دەکەین، بەرژەوەندییە باڵاکان لەبەرچاو بگرن و بەوپەڕی بەرپرسیارییەتییەوە مامەڵە بکەن.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری