TR KU SO
FB X
Kurdistan

ڕاگەێندراوێک لە مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ەوە

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 28 Haziran 2026 04:34

PeyamaKurd - ڕاگەێندراوێک لە مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ەوە

مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان داوا لە سەرجەم لایەنە براوەکانی هەڵبژاردن دەکات پەرلەمان کارا بکەنەوە، تاوەکوو کێشەکان و پرسی پێکهێنانی حکوومەتی هەرێم لەبری ڕاگەیاندنەکان، لەناو هۆڵی پەرلەماندا یەکلایی بکرێنەوە.

دەقی ڕاگەێندراوەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان.

ھاووڵاتیانی خۆشەویست

لایەنە سیاسییە بەڕێزەکانی بەشدار لە پەرلەمانی کوردستان

ھەر لەدوای کۆتایی ھاتنی ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان و ڕاگەیاندنی ئاکامەکانی، لە ڕوانگەی ھەستکردن بە بەرپرسیارییەتی و خەمخۆری بۆ بارودۆخی ھەرێم، ھەوڵەکانمان دەستپێکرد بۆ کاراکردنەوەی دامەزراوە شەرعییەکانی ھەرێم بەگوێرەی یاسای بەرکار، بەڵام سەرەڕای پەیام و پەیوەندی و ھەوڵە بەردەوامەکانی مەسعوود بارزانی و پارتیمان بۆ گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن و نزیکبوونەوە لە چارەسەری ئەو کێشانەی کە بەربەستن لەبەردەم کاراکردنەوەی پەرلەمان و ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ھەرێم و پێکھێنانی کابینەی دەیەم، بە خستنەڕووی ژمارەیەک سیناریۆ و ڕێگەچارەی گونجاو بۆ دەربازبوون لەو چەق بەستوویی یەی ڕووبەڕووی پرۆسەی سیاسی ھەرێم بووەتەوە، بە کۆبوونەوەی دوو قۆڵی و چەندقۆڵی، دەستپێشخەری، پێکھێنانی شاند، پەیام و سەردان، بەڵام بەداخەوە بە دەنگەوەھاتن و ھەڵوێستی ئەرێنی پێویست بەرچاو نەکەوت.

بارودۆخی ناوچەکە بەگشتی و ھەرێمی کوردستان بەتایبەتی، بەرپرسیارییەتی نەتەوەیی و نیشتمانی و ئەخلاقیمان دەخاتە ئەستۆ بۆ ھەرچی زووتر دۆزینەوەی ڕێگەچارەی دەربازبوون لەو دۆخە نەخوازراوەی ئێستا، کە جگە لە زیان گەیاندن بە ھەرێم و ئەزموون و دەستکەوتەکانمان، بۆ ھیچ لایەک سوودی تێدا نابیندرێت، بۆیە کاتێک کۆبوونەوە و شاند و سەردان و پەیامەکان، ھەروەھا ھەوڵەکانمان لە گواستنەوەی باس و گفتوگۆی کێشەکان لەسەر شەقام و ڕاگەیاندنەکانەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆ بێ ئاکام بێ، فەرموون لایەنەکانی بەشدار لە پەرلەمان چ ئەوانەی کورسیان زۆرە و چ ئەوانەی کورسی کەمتریان ھەیە، پەرلەمان کارا بکەینەوە و پەرلەمانتاران لە ناو ھۆڵی پەرلەمان بەرپرسیار بن لە ئەنجامدانی گفتوگۆیەکی بەرھەمدار و دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو و، ھەموولایەکمان پابەندی ئەو ڕێگا چارەسەرە بڕیارلێدراوەی پەرلەمانی کوردستان بین.

مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان

٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٦

Paylas: