TR KU SO
FB X
Kurdistan

ڕاگەێندراوێک لە ووتەبێژى پارتی دیموکراتی کوردستان ەوە

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 17 Nisan 2026 03:33

PeyamaKurd - ڕاگەێندراوێک لە ووتەبێژى پارتی دیموکراتی کوردستان ەوە

ووتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان رایدەگەێنێت، هەڵوێستى پارتیمان ڕوون و ئاشکرایە و دژى ئەو سەفەقاتانە بووین

کەبەدەر لە نیازپاکى لە هۆتێل ڕەشید بەبێ بەشدارى لایەنە سیاسییەکانى کە نوێنەرایەتى خەڵکى خۆڕاگرى کەرکووکیان دەکرد، بەسەر ئەو شارە خۆشەویستەدا سەپێندران. ئەم بارودۆخەى ئێستاش لێکەوتە و درێژەپێدەرى ئەو سەفەقاتانەیە. 

دەقی ڕاگەێندراوەکە:

هاووڵاتیانى خۆشەویست

سەبارەت بەو بارودۆخەى بۆ کەرکووک هاتووەتە پێش، ئێمە لە پارتى دیموکراتى کوردستان وەکوو هەمیشە پاڵپشتى لە مافى پێکهاتەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان دەکەین و بەو پەڕى ڕاشکاوییەوە ڕایدەگەێنین کە سەقامگیرى و پێشکەوتنى ووڵاتەکەمان بەندە بە دابین کردنى مافە ڕەواکانى تەواوى پێکهاتە نەتەوەیى و ئائینى و ئائینزاکان و، بڕواشمان وایە کەرکووک مەڵبەندى پێکەوەژیانى تەواوى پێکهاتەکانیەتى.

هەڵوێستى پارتیمان ڕوون و ئاشکرایە و دژى ئەو سەفەقاتانە بووین کەبەدەر لە نیازپاکى لە هۆتێل ڕەشید بەبێ بەشدارى لایەنە سیاسییەکانى کە نوێنەرایەتى خەڵکى خۆڕاگرى کەرکووکیان دەکرد، بەسەر ئەو شارە خۆشەویستەدا سەپێندران. ئەم بارودۆخەى ئێستاش لێکەوتە و درێژەپێدەرى ئەو سەفەقاتانەیە!

ئێمە لە پارتى دیموکراتى کوردستان قوربانى زۆرمان لە پێناو کەرکووک وەکوو نیشتمان و خەڵکە ئازیزەکەى داوە و، هەموو هەڵوێست و هەوڵەکانمان بۆ سەربەرزى و بەختەوەرییان بووە، بۆیە لەگەڵ ئەو بڕیار و ڕاسپاردانە دا دەبین کە بە هاوبەشى هەموو لایەنە سیاسییەکان و نوێنەرانى پێکهاتەکانەوە بدرێن.

مەحموود محەمەد

ووتەبێژى پارتی دیموکراتی کوردستان

١٦ـی نیسانى ٢٠٢٦

Paylas: