Kurdistan
کارەکانی پڕۆژەی نۆژەن کردنەوەی ڕێگای (هەولێر خەبات) دەستی پێکردەوە
PeyamaKurd - کارەکانی پڕۆژەی نۆژەن کردنەوەی ڕێگای (هەولێر خەبات) دەستی پێکردەوە
دوای وەستانێکی کاتی بەهۆی بارانبارین، بە مەبەستی خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتییان و ئاسانکاری بۆ هاتووچۆی شۆفێران، جارێکی تر کارکردن لە پڕۆژەی نۆژەن کردنەوەی دووسایدی (هەولێر-خەبات) دەستی پێکردەوە.
ئەم پڕۆژەیە کە لە یەکتربڕی عەلوەی هەولێر تاوەکوو بازگەی کۆنی کانی قڕژاڵە دەگرێتەوە، درێژییەکەی نزیکەی 5 پێنج کیلۆمەترە. کارەکانی پڕۆژەکە بە گوژمەی نزیکەی ( چوار ملیار و پێنج سەد ملیۆن دینار) لەسەر بوودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر جێبەجێ دەکرێت.
شایەنی باسە، ئەم ڕێگایە یەکێکە لە ڕێگا سەرەکی و ستراتیژییەکانی پارێزگای هەولێر و تەواوکردنی کاریگەرییەکی زۆری دەبێت لەسەر کەم کردنەوەی جەنجاڵی و پاراستنی سەلامەتی گیانی هاووڵاتییان و گەشتیاران.