TR KU SO
FB X
Kurdistan

ئه‌مساڵ مووڵه‌ت به‌ 60 پڕۆژه‌ی بازرگانی دراوه‌

سارا
Yazar
📅 25 Ekim 2024 07:00
پەیامی کورد   ...   ئه‌مساڵ مووڵه‌ت به‌ 60 پڕۆژه‌ی بازرگانی دراوه‌

به‌ڕێوبه‌ری گشتی بازرگانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد، ته‌نیا ئه‌مساڵ تا ئێستا مووڵه‌ت به‌ 60 پڕۆژه‌ی بارزگانی دراوه‌، ده‌شڵێ: به‌راورد به‌ ساڵی ڕابردوو پڕۆژه‌ بازرگانییه‌كان زیادیان كردووه‌. 

 نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوبه‌ری گشتی بازرگانی ڕایگه‌یاند : ئه‌مساڵ، تا ئێستا مۆڵه‌ت به‌ 60 پڕۆژه‌ی بازرگانی دراوه‌، مووڵه‌ته‌كان بۆ پڕۆژه‌ی بازرگانین و كاریگریان له‌سه‌ر جووڵه‌ی بازاڕ هەیە، چوونكه‌ چه‌ندی پڕۆژه‌ی بازرگانی ئه‌نجام بدرێن هه‌لی كار زیاد ده‌بێت و جووڵه‌ی بازرگانی زیاتر ده‌بێت. 

به‌ڕێوبه‌ری گشتی بازرگانی ده‌ڵێت: به‌راورد به‌ ساڵی  ڕابردوو ژماره‌ی ئه‌و مۆڵه‌تانه‌ی به‌ پڕۆژه‌ بازرگانییه‌كان دراوە له‌ هه‌ڵكشاندایه‌، ئه‌وه‌ش جێگه‌ی ئومێده‌. 

نه‌وزاد شێخ كامیل ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد: حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی بازرگانی، زیاتر جه‌خت له‌سه‌ر ئەنجامدانی پڕۆژه‌ی بازرگانی له‌ ده‌ره‌وه‌ی شاره‌ گه‌وره‌كان دەکاتەوە، واته ئاسانكاری بۆ ئه‌و پڕۆژانه‌ بکرێت كه‌ له‌ قه‌زا و ناحیه‌كان و ده‌ره‌وه‌ی شاره‌ گه‌وره‌كان جێبه‌جێ ده‌كرێن، ئه‌وه‌ش له‌پێناو گرینگیدان به‌ كه‌رتی بازرگانی له‌ هه‌موو ده‌ڤه‌ره‌كان. 

Paylas: